AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٥ ١٥:٠٣

رێبەری باڵای ئێران:

هۆکارانی ئەم جەنایەتە خەمناکە بێ گومان سزا دەدرێن

هۆکارانی ئەم جەنایەتە خەمناکە بێ گومان سزا دەدرێن

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وێڕای سەرەخۆشی بە بۆنەی رووداوی تیرۆریستی لە حەرەمی شاچراغ جەختیان کرد: هۆکارانی ئەم جەنایەتە دەبێ سزا بدرێن‌.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی بە بۆنەی رووداوی تیرۆریستی لە حەرەمی شاچراغ پەیامێکی دەرکرد.

بسم اللّه الرّحمن الرّحیم

جەنایەتی دڵتەزێن لە حەرەمی پیرۆزی حەزرەتی ئەحمەد بێن مووسا د.خ کە بووە هۆی شەهادەت و بریندار بوونی دەیان پیاو و ژن و منداڵی بێ تاوان، دڵەکانی خەمبار و داخدار کرد.

هۆکارانی ئەم جەنایەتە خەمبارە بێ گومان سزا دەدرێن بەڵام داخی ئازیزان و سووکایەتی بە حەرەمی ئەهلی بەیت بە گەڕان بۆ سەر رشتەی ئەم کارەساتانە و هەنگاوی بەبڕشت و ژیرانە سەبارەت بەوە، قەرەبوو ناکرێتەوە.

هەموومان لە بەرەنگاریی دەستی دوژمنی ئاگرهەڵگیرسێن و هۆکارانی خەیانەتکار یان جاهیل و خافڵی ئەو ئەرکمان لە ئەستۆیە؛ لە دەزگاگەلی پاراستنی ئاسایش و دەزگای داد تا چالاکانی بواری ئەندێشە و بانگەشە و تا هەموو‌خەڵکی ئازیز دەبێ دەستێکی یەکە بن. لە بەرانبەر ڕەوتێک کە بێ رێزی بە گیان و ئاسایشی ئەوان و پیرۆزییەکانیان بە رەوا دەزانێت. گەلی ئازیز و دەزگا بەرپرسەکان بێ گومان بە سەر پیلانی دزێوی دوژمنەکاندا سەردەکەون.

News ID 43941

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha